نێردراوی بارمتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ حەماس ئەرێنی بوو، دەشڵێت، دەمانەوێت لە ڕێگەی دیالۆگەوە لەگەڵ حەماس بگەینە لێکتێگەیشتن.
ئادەم بۆولەر نێردراوی بارمتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیە گوتی دەمانەوێت لە ڕێگەی دیالۆگەوە لەگەڵ حەماس بگەینە لێکتێگەیشتن.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە دوای گفتوگۆکانی لەگەڵ حەماس ئاماژەی ئەرێنی بۆ کۆتاییهێنان بە دۆخی ئێستا هەیە.
هەروەها گوتیشی، ئەمریکا پابەندە بە کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و ئازادکردنی هەموو بارمتەکان.
رایگەیاند "ئێمە لەگەڵ حەماس گفتوگۆمان کرد لەسەر ئاگربەستی درێژخایەن کە چەک داماڵێت و هەروەها ڕۆژی دواتر لە غەززە و ئاوەدانکردنەوە."
رونیشیکردەوە "ئەندامانی حەماس دەتوانن هاووڵاتی ئاسایی غەززە بن بەبێ چەک" و جەختی لەوەش کردەوە کە دەبێت پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی حەماس جارێکی تر چەکداری نەکات.
جەختی لەوە کردەوە کە حەماس چیتر قەوارەیەکی سیاسی نییە.
سەرکردایەتی فەلەستینییەکان دەبێت نوێنەرایەتی گەل بکات، بە کەناری ڕۆژئاوایشەوە."
ئاماژەی بەوەشدا لە دیدارەکەیدا، ڕێکەوتن لەگەڵ حەماس ئەگەری هەیە، بەڵام هیچ کاتێکی دیاریکراو نییە، بەڵام دەبێت بەپەلە کار بکەین.
راشیگەیاند، هەفتەی داهاتوو دانوستانەکان لەسەر غەززە چڕ دەبن کاتێک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا ستیڤ ویتکۆف دەگاتە دەوحە جەختی لەوە کردەوە کە دانوستانەکان زۆر قورسن، بەڵام هەموو شتێک دەگونجێت.
پێشتر پۆیلەر ڕایگەیاندبوو، کە کۆبوونەوەکانی ئەمریکا لەگەڵ حەماس بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان لە غەززە زۆر بەسوود بوون.
هەروەها لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سی ئێن ئێن گوتی لەو باوەڕەدایە لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا شتێک سەبارەت بە غەززە بگات.
حەماس چی دەڵێت؟
کاربەدەستێکی باڵای حەماس ئەمڕۆ گرنگی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و شاندێکی بزووتنەوەکە دوور لە ئیسرائیلی ئاشکرا کرد.
تاهیر ئەلنونو کەسایەتییەکی حەماس پشتڕاستی کردەوە کە چەند کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەرکردەکانی بزووتنەوەکە و نوێنەری ئەمەریکا بۆ کاروباری بارمتەکان ئادەم بۆولەر ئەنجامدراوە.
هەروەها گوتیشی "چەندین کۆبوونەوە لە دەوحە ئەنجامدراوە." ناوەڕۆکی ئەم کۆبونەوانە تیشک دەخاتە سەر "ئازادکردنی زیندانییەکی دوو ڕەگەزنامەکە".
هەروەها گوتیشی بزووتنەوەکە "بە پۆزەتیڤ و نەرمییەکی گەورە مامەڵەی لەگەڵ بەرژەوەندی گەلی فەلەستین کردووە."
ئەم لێدوانانە لەکاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت ستیڤ ویتکۆف ئێوارەی سێشەممە بەرەو دەوحە بەڕێبکەوێت بۆ ئەوەی گرێبەستێکی نوێ بەدەست بهێنێت.
کاربەدەستێکی باڵای ئیسرائیلی گوتی ویتکۆڤ دەیەوێت هەموو لایەنەکان کۆبکاتەوە بۆ دانوستاندنێکی چڕ بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە هەوڵێکدا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر قۆناغی دووەمی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان.
حەماس لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە 59 زیندانی لە غەززە دەستبەسەرکردووە،
پاش ئەوەی لە قۆناغی یەکەمی رێککەوتنەکەدا کە لە 19 ی کانوونی دووەمەوە کاری پێکراوە، 33 کەسیان ئازاد کراون لە بەرامبەر زیاتر لە 1400 فەلەستینی.
لە کاتێکدا سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە 35 کەس کوژراون و دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلیش ئاماژەی بەوە کردووە کە 22 کەسیان زیندوون، بەڵام دۆخی دووانیان نازانرێت. لە نێو دەستگیرکراوەکاندا پێنج ئەمریکی هەن کە لەنێوانیاندا ئایدن ئەلێکساندەری تەمەن 21 ساڵە کە رەنگە هێشتا لەژیاندا بێت.
59 جار خوێندراوهتهوه