بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، “ چیای گۆیژە ناکرێت بە پرۆژەی نیشتەجێبوون، بەڵکو دەکرێت بە گەشتیاری”
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە پێویستی دەزانین هەموولایەک ئاگاداربکەینەوە، کە چیای گۆیژە ناکرێت بە پرۆژەی نیشتەجێبوون”
باس لەوە دەکات، “بەپێی بەرنامەیەکی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی و سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی، لە ساڵانی رابردوو لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێندراوە بۆ ئامادەکردنی نەخشەی گەشتیاریی چیای گۆیژە کە بکرێتە چەند زۆنێکی گەشتیاری و چەندین چالاکیی گەشتیاریی مۆدێرن و هەمەجۆر لەخۆبگرێت”.
گەشتوگوزاری سلێمانی دەشڵێت، بۆ ئەو مەبەستە نەخشەکە پێشنیارکراوە و نێردراوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان تا کاری پێویستی لەسەر بکرێت بۆ پەسەندکردنی.
111 جار خوێندراوهتهوه