د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کە ئێستا لە دەرەوەی وڵاتە، ئەم پەیامەی وەک هۆشدارییەک بڵاوکردۆتەوە، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی: وریابن، برابن، ژیربن، مەبن، بە کەوی ناو؛ دێوجامە، یەکترمەخۆن، چونکە دواتر هەمووتان دەخۆن.
لە مێژووی سەد ساڵدا، بۆ یەکجار، گوێ بۆ ڕەوانشاد شوکری فەزڵیی؛ بگرن، بۆ یەکجار؛ بیخوێننەوە، بۆ یەکجار؛ تێیبگەن، بۆ یەکجار؛ بەقسەی بکەن:
((ئیش کە ڕووی ئێستە لە هەورازە سەرەولێژی نەکەی فکری وردیشی ئەوێ، هەر بە دوعا و نوێژی نەکەی گێرەشێوێنێ کە کای کۆنی بە با دا لە کنت چاکە هەر لێی خوڕی، سەیری دەم و کاوێژی نەکەی سەرەتای ئیش هەموو یەک بوونە، ئەویش نابێ هەتا هەر برینێ کە لە دڵدا هەیە ساڕێژی نەکەی حەیفە چاوێ کە جەفا کۆڵەوەژی تێدەشکان تۆ بە کلچێوکی وەفا عەینی گەلاوێژی نەکەی قەومی بێ سەر نییە ئەمڕۆ لە هەموو عالەمدا ئەتەوێ تاجی سەری بی، بە هەوا گێژی نەکەی شا، وەکوو شایەکی شەترەنجە لە عالەم ئەمڕۆ گەورە قانوونە، قسەی کورت ئەمەیە، درێژی نەکەی))..
240 جار خوێندراوهتهوه