سەرۆککۆماری ئێران سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بە "زۆر گرنگ" ناوبرد پێش سەردانەکەی بۆ ئەمریکا.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، رێگە بە هیچ لایەنێک نادەن لە سنووری عێراقەوە ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئێران.
محەممەد شیاع سوودانی هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە هەردوو حکومەتی ئێران و عێراق لەگەڵ ئەوە نین گرژییەکانی ناوچەکە و شەڕ فراوان ببێت.
لەهەمان کاتدا، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا گوتی، پێویستە وڵاتانی ئیسلامی هەموومان یەک بین و دووربین لە جیاکاری.
پزیشکیان رونیشیکردەوە،ئەگەر ئێمە پێکەوە کاربکەین، دەتوانین رێگری لەوە بکەین ناوچەکە بەرەو کێشەی زیاتر بڕوات
154 جار خوێندراوهتهوه