kurdtimes
    23  ره‌زبه‌ر  2724   14 تشرینی یەکەم 2024

تا بایەقوش لەسەر ماڵی کەرکوک نەخوێنێ

تا بایەقوش لەسەر ماڵی کەرکوک نەخوێنێ
کوردتایمز

وێنەی بایەقوش وایە، لە هەرکوێ بێت، خەرابە و خەرابات و خراپی لە جێی خۆی جێدێڵێت.

 وەک کونەپەپو جەڤەنگە بۆ کەوتن و خستن و خەساندن، نیشانەیە بۆ کوێرکردنی چاوی ژیان و کوژانەوەی کانیاوی ئاوەدان.

 ئەم بەڵایە وەک تەعریب وایە بچێتە هەر شوێنێک جیاوازی و جیاکاری و ماڵوێرانی و ماڵجیایی لەگەڵ خۆی دێنێت، ماڵی ئارامی و مەکۆی دڵنیایی بە ماڵی گرژی و نا ئارامی دەگۆڕێتەوە.

وا دەکات وەیسە لە کولبەی ئاوارەیی و خانووی بەجێماویش ناحەوێتەوە و ناخەوێتەوە، جەللادێکە زمان دەبڕێ و زمان دەسەپێنێ و زمانی لێ دەدا و زمان ئالودەی بوختان و ئاوێتەی ڕق و جیاوازی رەگەزی و دەردی رەگەزبازی دەکات.

 ئەم ژەهرە نادادی و بێ یاسایی و بێ نامووسی برەو پێدەدا،وەک تەرحیل وایە، دڵ لەجێ هەڵدەکەنێ و دڵ لە شوێن دەتۆرێنێ و دڵەڕاوکێی زەمان و مەکان دەکاتە ناونیشانی جێگیر لە نیشتەنی شپرزە و شەپڕێودا.

رەسەن و بنەما تەوەلا دەکا و نازی شار و نازی دراوسێیەتی دەپوکێنێتەوە. تەرحیل پەڕوباڵ دەکاتەوە و جریوە مت دەکا و زیندەگی مات و مەلول.

ئەم زام و ژانی ناکاو وایە، وەک تەبعیس وایە، بە بندەست و ژێردەست و زوڵـملێکراو دەوێرێ و لەولا تریش ملکەچ و ملقەوی و ملشۆڕی ئەجنەبی و رۆم و عەجەم دەبێت تا بەس لێی بێدەنگ بن و لێی نەیەنە دەنگ. چون سەددام کە خۆی لە میللەتی گەمارۆداو کردبوو بە قەیسەر و کە بۆی هاتن کونە مشکی لێ بووە قەیسەری.

 وەک تەسفیر وایە مەیلی داگیرکاری و دارکاری و لێسەندنەوەی ناسنامە و تەفرەقەی مەزهەبی هەیە و حەزی بە داد و یەکسانی و یەک چانسی و یەک چارەنووسی نییە، شەرمەزاری لای میللەتی خۆیەتی و سەرشۆڕی لای بێگانە و ئەغیارە.

 وەک ستەمکاری وایە کەیفی بە سەروەری و دادپەروەری نایە و لەسەر داروپەردوی ناعەدالەتی و نا یاکسانی و تەفرەقەی گرەوسازی و کەینوبەینی هەرێمایەتی تەلاری تاریک ئاوا دەکات. وەک کەرکوکی زوڵملێکراو و بندەست وایە، شەش مانگە پێکوتەیەتی و پێشێلی قاعیدە و دابودەستور دەکات و هیچ دەرچەیەکی پێ نییە، بۆیە خەراباتێکە نە بڕێتەوە ، وێنەی ماڵی روخاوی ژوور داتەپاوی تەپە و رەحیماوا و شۆرجە وایە.

 وێنەی ئەزموونی پەکخراوی دیموکراسی لۆکاڵی کەرکوکە کە خەریکە دەنگەکان ژەنگ هەڵدێنن، تاکانی تەعریب و تەرحیل و تەبعیس و تەسفیر خەریکن لەگەڵ تەهریب و تەخریب و تەرهیب کلک گرێدەدەن و کەڵکی هیچ بەم وڵاتەوە ناهێڵن. لە هەر کوێ دادو یاسا سەروەری و دادپەروەری وەک کەرکوک تەنگی پێهەڵچنرا، هەر ئەو شوێنە دەتوانێ نیشتەنی بەرەنگاری و پێتەختی بزاوتی تێهەڵچوونەوە بێت.

 هەموو جار مام جەلال دەیگوت: گوتە هەر گوتە و دروشم نییە، دەڕبڕینی سیاسەت و ستراتیجیشە.

 بۆیە تا گەرگرینی کەرکوک هەموو وڵاتی عێراق و هەموو نیشتمانیی کوردستانی نەگرتۆتەوە گەرەکە هیمەتی داد و یەکسانی بۆ بکەین.

256 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

4 مانگ و 5 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌


دواین بڵاوکراوه‌کان
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ن.ئەسکەندەر بروژەردی, و. لە ئینگلیزیەوە: دامون صدیق
ستران عەبدوڵا
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
د هەڤاڵ ئەبوبەکر
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی کوردتایمز

■ کوردتایمز، Kurd Times


کورد تایمز ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان

 دەگەیەنێت بەخوێنەر

■ په‌یوه‌ندی