یەکێتیی ریوایەت و ڕای خۆی دەڵێ، لە بابەتی کەرکوکەوە تا ڕەوشی هەرێمی کوردستان تا دۆخی عێراق و پەستانی هەرێمی، پارتیش ڕا و ریوایەتی، گوایە ، خۆی دەڵێ لەسەر هەمان ئەو دۆسێیانە. دەمێنێتەوە ڕای گەلەکەمان ، دەمێنێتەوە قەزاوەتی گەل و رای ڕاشکاوی دەستەبژێری .
سەبارەت بە قەزاوەتی گەلەکەمان ئەوا لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەیبیستین و دەیبینین.
ئەمما رای دەستەبژێر دەکرێ ئێستاش بگوترێ، چونکە ئەمان دەتوانن بە پێی پێدراوەکانی بەردەست و کەڵێنی نێوان لێدوانەکان و هەڵسەنگاندنی مەرجەعیەتی ئەدەبیاتی کوردایەتی و بەرژەوەندییەکانی گەل بیڵێن.
چەوتەکانی سیاسەت بۆ سەرخستنی ئامانجی نا ڕەوایان دۆست و لایەنگیریان ناوێت، تەنها ئەوەندەیان بەسە بێدەنگی فەرهەنگی زاڵبێت و هیچ قەزاوەتێک لە ئارادا نەبێت.
دەستەبژێری کورد، وەک گەلەکەمان وایە، دوودڵ و ترسنۆک نییە، بەڵام زانیاری و پێدراوی دەوێت.
یەکێتیی ،کە لەسەر هەقە و ڕاستی لایە، دەتوانێ شێری بکاو شەرحی بکات.
ئێستا جارانی ناو شاخ و دۆڵەکان نییە کە ڕاستی و رەوایی تیا بزر دەبوو، ئێستا تەختانییە و دەرفەت زۆرە و گوێگری راستیش هەروا.
رەنگە لەبەر ئەمەشە، جەماعەت سەغڵەتن.