جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کارمەندانی کۆشکی سپی گاڵتەیەکی سەیری کرد و رایگەیاند، “بەدوای کاردا دەگەڕێم و هەر بۆ ئەو مەبەستەش ئێوەم کۆکردووەتەوە”.
کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، بایدن وەک ئەوەی کەسێکی تەمەن 40 ساڵان بێت ئەو قسەیەی کردووە و، لە درێژەی قسەکانیدا وتویەتی، “200 ساڵە شەڕی کۆمپانیاکانی دەرمانسازی دەکەم، پێتانوایە کاتێک خانەنشین دەبم روو لەکوێ دەکەم؟”.
بایدن ئەوەشی وتووە، “کۆمەڵێک نەوەم هەن کە ئەوان هەمان ئەو رۆژنامانە ناخوێننەوە کە من دەیانخوێنمەوە، هەروەها سەیری ئەو کەناڵانەش ناکەن کە من سەیریان دەکەم”.
کۆبوونەوەکە لەکاتێکدابوو کە پلانە دیجیتاڵییەکەی تیمی بانگەشەی بایدن سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام هەڵمەتێکی گەورەیان بۆ کاملا هێرسی جێگری دەستپێکرد.