بڕیاری لە سێدارەدان بۆ هاژینەکەی ئەبوبەکرد بەغدادی، دامەزرێنەری ڕێکخراوی داعش دەرچوو کە تۆمەتبارە بە دەستبەسەرکردنی کچانی ئێزدی.
دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ یەکێک لە هاوژینەکانی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکی پێشووتری ڕێکخراوی داعش دەرکرد.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، "تیرۆریستەکە ئەو ژنە ئێزیدییانەی لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکردووە کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە قەزای شنگال لە خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا ڕفێنرابوون".
هاوژینەکەی بەغدادی ناوی ئەسما محەممەدە و خێزانی ئەبوبەکر بەغدادییە، تۆمەتبار بوو بەوەی مامەڵەی تووند و خراپی لەگەڵ کچانی کوردی ئێزدیی کردووە.
206 جار خوێندراوهتهوه