kurdtimes
    1  سه‌رماوه‌ز  2724   21 تشرینی دووەم 2024

سبەی نێچیرڤان بارزانی دەچێتە تورکیا

 سبەی نێچیرڤان بارزانی دەچێتە تورکیا
کوردتایمز

سبەی چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئەنقەرە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.

دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە، 15ی ئۆکتۆبەری 2024 رایگەیاند: هەردوولا "بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن."

بەگوێرەی گوتەی دڵشاد شەهاب، "چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌."

بڕیارە سبەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بگاتە ئەنقەرە ئەم سەردانەش دوای شەش مانگ دێت لە سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدا و دواتریش بۆ هەولێر و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکان، دوو تەوەری سەرەکی لە کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان دا دەبن، یەکێکیان بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیایە، تەوەرێکی دیکەش دۆخی ناوچەکە و کاریگەری شەڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لەسەر عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دەبێت.

رۆژی 22-04-2024 شاندێکی باڵای تورکیا بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد.

سەردانەکەی ئەردۆغان لە پاش 13 ساڵ هات بۆ عێراق.

لە میانی سەردانەکەی بۆ عێراق ئەردۆغان هاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

دواتر سەرۆککۆماری تورکیا سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەکانی بە "بەرهەمدار" ناوبرد و رایگەیاند: "بەم نزیکانە کاریگەرییەکانی ئەو گەشتە دەبینرێن."

86 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

1 مانگ و 5 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌


دواین بڵاوکراوه‌کان
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ن.ئەسکەندەر بروژەردی, و. لە ئینگلیزیەوە: دامون صدیق
ستران عەبدوڵا
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
د هەڤاڵ ئەبوبەکر
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی کوردتایمز

■ کوردتایمز، Kurd Times


کورد تایمز ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان

 دەگەیەنێت بەخوێنەر

■ په‌یوه‌ندی