وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویكردەوە، لە سبەینێوە بەشی ژمێریاریی وەزارەتەكەیان دەستدەكات بە رێکارەکانی دابینکردنی دارایی پارەدارکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان.
وەزارەتەكە داواش لە وەزارەت و فەرمانگەكان دەكات راسپێردراوەكانیان رەوانە بكەن بۆ تەواوكردنی رێكار و پێویستییەكانی تایبەت بە خەرجكردنی مووچە.
دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە لەكاتێكدایە، تائێستا هێزە ئەمنییەكانی هەرێم مووچەی مانگی رابردوویان وەرنەگرتووە.
چاوەڕوانیش دەكرێت، دوای تەواوبوونی دابەشكردنی مووچە لە عێراق، پارەداركردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبكات.
165 جار خوێندراوهتهوه