رۆژی 15ی9ی2024، كه ده‌كاته یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو، له سه‌رتاسه‌ری هەرێمی كوردستان بەگوێرەی ڕۆژژمێری حكومه‌تی هه‌رێم پشووی فه‌رمییه.
له ڕۆژژمێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، هه‌موو ساڵێك له 12ی ربیع الاول پشووی فه‌رمییه، ئه‌مه‌ش به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی محمد، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د. خ)، بۆ ئه‌مساڵیش ئه‌م یاده ده‌كه‌وێته ڕۆژی 15ی ئه‌یلوول، واتا یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو.
له‌وباره‌یه‌وه، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی رایگه‌یاند، بەپێی ساڵنامەی كۆچی رۆژی یەكشەممە، 15ی ئەیلوول، ده‌كاته 12ی ربیع الاول، یادی له‌دایكبوونی محمد، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د. خ.)، به‌م بۆنه‌یه‌ش له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمی ده‌بێت، له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكوومییه‌كان.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له به‌شێكی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌راسیم و مه‌ولوود بۆ به‌رزڕاگرتنی ئه‌م یاده به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
147 جار خوێندراوه‌ته‌وه