جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایگەیاند، سەردانی دکتۆر مەسعود، بۆ سلێمانی و بەسەرکردنەوەی مەزاری مام جەلال، جەختکردنەوەیە لە بەردەوامی و بەرەوپێشبردنی زیاتری ئەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان هەرێم و یەکێتی لەگەڵ ئێران
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانی مەسعود پزیشکییان، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەرێم و سلێمانی رایگەیاند، سەردانی دکتۆر مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سلێمانی و بەسەرکردنەوەی مەزاری مام جەلال، جەختکردنەوەیە لە بەردەوامی و بەرەوپێشبردنی زیاتری ئەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کە جەنابی سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەکەی داناوە.
جەختی لە خۆشحاڵی خۆی کردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بە یاوەری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، پێشوازیمان کرد لە جەنابی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران.
دەشڵێت، سەردانی پزیشکییان بۆ کوردستان و سلێمانی، دەرفەتێکی مێژووییە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە جیاوازەکاندا.
138 جار خوێندراوهتهوه