kurdtimes
    26  خه‌رمانان  2724   16 ئەیلوول 2024

داعش مزگەوتێکی حەمە قەدۆی موسڵی تەقاندەوە

داعش مزگەوتێکی حەمە قەدۆی موسڵی تەقاندەوە
کوردتایمز

حەمەقەدۆی موسڵ، بازرگانێکی گەورە و بەناوبانگی شاری موسڵ بووە، قارونی ناوچەکە بووە، دەوڵەمەندی و پارەداریی بەئەودا دەناسرایەوە، بەجۆرێک هەرچیەکی بیویستایە بەهەر نرخێک بوایە دەیتوانی بیکڕێ.

 حەمە قەدۆ کوردی شاری موسڵ بووە، هەندێکیش پێیان وایە خەڵکی شاری سلێمانیی بوون و دواتر باوباپیریان کۆچیان کردووە بۆ شاری موسڵ و لەوێ نیشتەجێ بوون.

حەمە قەدۆ، ناوی محەمەد عەبدولقادرە، محەمەد بووە بەحەمە و عەبدولقادریش بووە بە قادر-قالە-قەدۆ تا ئێستاش لە هەندێک شوێن وشەی قادر کورت دەکەنەوە بۆ قەدۆ یان قادرۆک.

بە نموونە لەلای شەبەکەکان بەقادر دەوترێت قەدۆ.

عەرەبەکان، بۆ ئەوەی نەڵێن کوردە، دەڵێن ناوی عەبدوڵلا چەلەبی کوڕی محمد کوڕی عەبدولقادرە.

عەبدوڵڵا کوڕی حەمە قەدۆیە و ئەو کوڕە و کوڕێکی دیکەشی هەبووە بە ناوی سولەیمان.

وشەی قەدۆ نازناوی هەموو بنەماڵەکەیەتی.

خواردن و خواردنەوەی تایبەت بەخۆیان هەبووە بەیانیان شیری فرێشی ئەو مانگا هۆڵندیانەیان خواردووە، کە لەحەوشەی خۆیان بەخێویان کردوە، خاوەنی چەندین باخی پرتەقاڵی گەورە بون لەدیالە.

ڕایەڵەی بازرگانیی هەبووە لە ناوچەکانی ئێستای کوردستان و عێراق و سوریا هەتا وڵاتانی ئەوروپا و هیندش خوری و پێست و کەرەستەی جوانکاری و ئەسپ و مازوویان هاوردەی دەکرد.

ساڵی 1919بۆ یەکەم جار ئۆتۆمبێلیان بردۆتە شاری موسڵ کە دەوترێ لەجۆری فۆرت بووە.

دەوترێ کەسێکی ڕاستگۆ دەستپاک بون لەمامەڵە، بەو شێوەیە خۆشەویستی خەڵکی موسڵمان بەدەست هێنابوو، سەرەڕای دەوڵەمەندیان زۆر سادە و خاکی بوون.

محەمەد قەدۆ، شوێن دەستی دیارە لەبیناکردن و ئاوەدانیکردندا، مزگەوتێکی لە ساڵی 1880م لە گەڕەکی مەیدانی شاری موسڵ درووست کردووە.

بەڵام داعش لە ساڵی 2015 مزگەوتەکەی تەقاندەوە.

هەروەها خانێکیشی لە موسڵ درووست کردووە کە هەر بە خانی حەمە قەدۆ ناسراوە.

قەدۆ خوشکی قائد فەیلقی دوو سالح زەکی بەگی توفیق ئاغا هێناوەو لەساڵی 1870کۆچی دوای کردوە.

محەمەدی کوڕیشی ساڵی 1920 کۆچی دوایی کردووە.

خێزانی حەمە قەدۆ زەکیەخان تا ساڵی حەفتاکانیش له بەغداد ژیاوە، لە گەرەکی ئەعزەمیە شەش خانوویان هەبوو لەناو شورایەک دروستکرابوو.

ئێستا زوربەیان لە ئەمریکا نیشتەجێن ولەوێ دەژین.

110 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

29 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌


دواین بڵاوکراوه‌کان
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ن.ئەسکەندەر بروژەردی, و. لە ئینگلیزیەوە: دامون صدیق
ستران عەبدوڵا
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
د هەڤاڵ ئەبوبەکر
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی کوردتایمز

■ کوردتایمز، Kurd Times


کورد تایمز ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان

 دەگەیەنێت بەخوێنەر

■ په‌یوه‌ندی