وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خوازیارانى خوێندن لە دەرەوەى وڵات دەتوانن سودمەند بن لە بەرنامەى سکۆلەرشیپى لێژنەى باڵاى پەرەپێدانى خوێندن لە عێراق.
لێژنەی باڵای پەرەپێدانی خوێندن لە عێراق (HCED)، سەر بە سەرۆکى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدرال پێشکەشکردن بۆ بەرنامەکانی خوێندن (دکتۆرا- بەرنامەی گشتی، ماستەر- بەرنامەی گشتی، راهێنانی تایبەت بۆ بەرنامە پزیشکیەکان، دکتۆرا بۆ فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی) رادەگەیەنێت.
ماوەی پێشکەشکردن لە ڕێکەوتى (١/ ٦/ ٢٠٢٤) دەستى پێکردوە تاکو ڕێکەوتى (٣١/ ٧/ ٢٠٢٤).
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، هەر کەسێک ئارەزوی پێشکەشکردنی هەیەو مەرجەکانی ئەم بەرنامەیەی تیادا بەرجەستە دەبێت، پێویستە فۆرمی تایبەت بەم بەرنامەیە پربکاتەوە.
بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://hced.ur.gov.iq/apply
150 جار خوێندراوهتهوه