کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، ژمارەی دەنگدەرانی بۆ هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەکورد تایمزی ڕاگەیاند، لە پارێزگای هەولێر یەک ملیۆن و 366 هەزار و 462 دەنگدەری گشتیی هەن، کە لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و 16 هەزار و 357 دەنگدەر کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.
بە گوێرەی ئامارەکەی کۆمیسیۆن، لە پارێزگای هەولێر لە کۆی ملیۆنێک و 366 هەزار و 462 دەنگدەر، ملیۆنێک و 16 هەزار و 357 دەنگدەر تۆمارکراون، لە پارێزگای سلێمانی لە کۆی ملیۆنێک و 496 هەزار و 152 دەنگدەر، ملیۆنێک و 146 هەزار و 530 دەنگدەر تۆمارکراون، لە پارێزگای دهۆک لە کۆی 926 هەزار و 746 دەنگدەر، 738 هەزار و 193 دەنگدەر تۆمارکراون.
هاوکات بەگوێرەی تۆمارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، کۆی گشتیی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سێ ملیۆن و 789 هەزار دەنگدەرە و تاوەکوو ئێستاش دوو ملیۆن و 901 هەزاریان کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.
149 جار خوێندراوهتهوه