بەگوێرەی رێککەوتنی لیستی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان ئەو کورسییەی بەدەستیان هێناوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەرسێ لایەنەکە دەبنە خاوەنی.
بەپێی ئەنجامە بەراییەكان كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لیستی هاوپەیمانی هەرێمی كوردستان كە هاوپەیمانێتییەکە لەنێوان حزبی شیوعی كوردستان و پارتی سۆسیال دیموكرات و حزبی زەحمەتكێشان، ئەم هاوپەیمانێتییە توانیوێتی كورسیەك لەبازنەی سلێمانی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەدەستبهێنێت.
بەگوێرەی زانییارییەکانی کوردتایمز، رێككەوتنی نێوان لایەنەكانی ناو هاوپەیمانێتی هەرێمی كوردستان، بەر لەئەنجامدانی هەڵبژاردن، لەسەر ئەو بنەمایەیە، كە ئەگەر كورسییەك لەهەر بازنەیەك ببردێتەوە، ئەوا دوو ساڵ بەدووساڵ دەبێت بۆ دەنگی یەكەم و دووەم لەناو لیستەكەدا، لەکاتێکدا ئەگەر لایەنی براوەش چووە ناو حكومەت، ئەوا دەنگی دووەم دەبێتە ئەندام پەرلەمان و ئەمجارە لەگەڵ دەنگی سێیەمی ناو لیستەكە بەمەرجێك لەحزبی هاوپەیمانی سێیەم بێت دووساڵ بەدوو ساڵ لەماوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، شوێنگرەوە دەبن.
هاوکات بەگوێرەی رێککەوتنەکە، كاندیدی حزبی شیوعی كوردستان لەبازنەی سلێمانی كە دەنگی دووەمی ناو لیستەكەیە، بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێتە ئەندام پەرلەمان، بەمشێوەیەش حزبی شیوعی لەپلانی گەیشتن بەپەرلەمانی كوردستان سەركەوتوو بووە.
هاوکات تاکە لیست دەبێت کە لەهەموو لیستەکانی دیکە تاڕادەیەک سەرەڕای بوونی یەک کورسی سەرکەوتوو بووە.
لەبەرئەوەی خاوەنی یەک کورسین بەڵام سێ کاندید لەو کورسییە سودمەندن.
ئەمە لەکاتێکدایە لایەنەکانی دیکە بە زۆرینەی کورسی چەندین کاندید بێبەش بوون لەبەدەستهێنانی کورسی
105 جار خوێندراوهتهوه