سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ پزیشکیان خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا نيشان دا، "
هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه گه‌لى كوردستان هه‌ميشه به رێز و پێزانينه‌وه له پشتگيرى و هاوكاريى ئێران له رۆژه سه‌خته‌كاندا ده‌ڕوانێت".
دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان: به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/9/12، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر، پێشوازيى له به‌ڕێز مه‌سعوود پزشكيان، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و شاندى ياوه‌رى كرد.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، د. فوئاد حسێن جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى باڵاى هه‌ردوولا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه، يه‌كه‌م سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئيرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به په‌يامێكى به‌هێزى دۆستايه‌تيى نێوان هه‌ردوولا له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێزيان خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا نيشان دا، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه گه‌لى كوردستان هه‌ميشه به ڕێز و پێزانينه‌وه له پشتگيرى و هاوكاريى ئێران له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا ده‌ڕوانێت.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك پزشكيان خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه كۆمارى ئيسلاميى ئێران به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت و وڵاته‌كه‌ى خوازياره له هه‌موو بواره‌كان په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵياندا به‌ره‌وپێش ببات و گرفت و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌مى، نه‌هێڵن.
هه‌ردوولا ستايشى په‌يوه‌نديى دۆستانه و له‌مێژينه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له بواره‌كانى سياسى، كۆمه‌ڵايه‌تى و كولتووريدا كرد.
پاشان به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زيران و جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، باسيان له ئاستى ئێستاى په‌يوه‌نديى ئابوورى و ئاڵۆگۆڕى بازرگانى و چۆنيه‌تيى فراوانكردنيان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرد.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران و باسيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا كرد. له‌مباره‌يه‌وه جه‌خت له‌وه كرايه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌رگيز نابێته سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئێران و وڵاتانى دراوسێ و به ته‌واوى پابه‌ندى ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى عێراق و ئێرانه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، به به‌شداريى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و شاندى ياوه‌رى، ديدارێكيان له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان ئه‌نجام دا.
تيايدا باس له بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌وڵه‌مه‌نديى كۆمه‌ڵگه فره‌ئايين و فره‌نه‌ته‌وه‌كان كرا و هه‌ردوولا داكۆكييان له ئاشتى، پێكه‌وه‌ژيان، ته‌بايى و برايه‌تيى نێوان گه‌لانى ناوچه‌كه و ته‌واوى پێكهاته‌كان كرده‌وه.
119 جار خوێندراوه‌ته‌وه