کیمبێرلی تشێتل لە ئەیلوولی 2022ەوە بەرپرسی دەزگای پاسەوانی سەرۆکەکانی ئەمریکایە و 27ەمین بەڕێوەبەری دەزگاکەیە و جێگرەوەی جەیمس مۆرای (2019_2022) یە.
لە ساڵی 1995 بووەتە ئەندامی دەزگاکەدا.
پێش ئەوەی وەک بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری نهێنی دەستنیشان بکرێت، ئەو بەڕێوەبەری ئاسایشی باڵای کۆمپانیای بیبسی کۆلا بووە، لەوێ بەرپرسی پرۆتۆکۆڵەکانی ئاسایشی کۆمپانیاکە بووە لە ئەمریکای باکوور.
ڕۆڵی پێشووی لە خزمەتگوزاری نهێنی یاریدەدەری بەڕێوەبەری نووسینگەی ئۆپەراسیۆنەکانی پاراستن بووە، پێش ئەوە، تشتێل بریکاری تایبەتی و بەرپرس بووە لە نووسینگەی ناوچەیی ڕێکخراوەکە لە ئەتلانتا.
لە ساڵی 2021، جۆو بایدن، کاتێک بوو بە سەرۆک و جێگرەوەی ترامپ لە کۆشکی سپی، خەڵاتی پلەی سەرۆکایەتی بە تشتێل بەخشی بۆ ئەو کارە ناوازەیەی لەکاتی بەڕێوەچوونی بانگەشەو هەڵبژاردنەکاندا ئەنجامی دابوو.
هەروەها بۆ ساڵی دواتر، بایدن ئەوئافرەتەی بۆ پۆستی بەرپرسی پاسەوانی سەرۆکایەتی ئەمریکا دیاریکرد.
هاوکات دووەم ئافرەتە کە ڕابەرایەتی خزمەتگوزاری نهێنی بکات لەدوای جولیا پیرسۆن، تشتیڵ خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانکۆی ڕۆژهەڵاتی ئیلینۆی.
173 جار خوێندراوهتهوه