kurdtimes
    1  سه‌رماوه‌ز  2724   21 تشرینی دووەم 2024

ئەو بانگخوازەی وێنەی نەشیاوی بۆ ئافرەتان دەنارد دەستگیرکرا

ئەو بانگخوازەی وێنەی نەشیاوی بۆ ئافرەتان دەنارد دەستگیرکرا
کوردتایمز

ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی میسر بانگخوازی به‌ناوبانگ سه‌ڵاح ئه‌لتیجانیان، ده‌ستگیركرد كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ ده‌ستدریژی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان و كچان ناردنی وێنه‌ی پۆرنۆگرافی نه‌شیاو بۆیان.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی ئه‌یلولی 202، وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر له‌ راگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند، ژنێك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه‌سێكی به‌ناوی "شێخی ته‌ریقه‌تی تیجانی سۆفی" تۆمه‌تبار كردووه‌ به‌وه‌ی له‌ رووی سێكسییه‌وه‌ هه‌راسانیكردووه‌ و له‌كاتی قسه‌كردنیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وێنه‌ی نه‌شیاوی بۆ ناردووه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه‌ی بەوەشکردووە، رێكاری یاسایی دژ به‌و شێخه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر و ره‌وانه‌ی داواكاری گشتی كراوه‌.

شێخ سه‌ڵاح ئه‌لتیجانی، كه‌ بانگخوازێكی به‌ناوبانگه‌ و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیار و ناسراو شوێنكه‌وتووی ئه‌ون، ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر سكاڵایان له‌دژی تۆمار كردووه‌.

پارێزه‌ر عه‌مرۆ عه‌بدوسه‌لام، دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 19ی ئه‌یلولی 2024، سكاڵایه‌كی دژ به‌ سه‌ڵاحه‌دین مه‌حمود ئه‌بو تالب ئه‌لتیجانی، كه‌ به‌ سه‌ڵاحه‌دین ئه‌لتیجانی ناسراوه‌، تۆماركردووه‌ و تیایدا ورده‌كاریی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و باگخوازه‌ و ره‌فتاره‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو.

پارێزه‌ره‌كه‌ له ‌لێدوانێكیدا رونیکردۆتەوە، باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌م بانگخوازه‌ به‌ده‌ر له‌ بڕگه‌ و مادده‌‌ یاساییه‌كانی میسر، له‌ ژێر ناونیشانی "ته‌ریقه‌تی تیجانی نوێ" گروپێكی ئاینی دامه‌زراندووه‌ و له‌ گه‌ڕه‌كی ئیمبابه‌ له‌ پارێزگای جیزه‌ باره‌گایه‌كی بۆ كردووه‌ته‌وه‌ و ناوی ناوه‌ "گۆشه‌ی تیجانی".

پارێزه‌ره‌كه‌ دەشڵێت، ئه‌م بانگخوازه‌، به‌رده‌وام به‌ناوی ئاینه‌وه‌، خه‌ریكی بڵاوكردنه‌ه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی هه‌ڵه‌ و تووندڕه‌ویی بووه‌، هه‌موو ئه‌وه‌شی له‌ رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی فه‌رمی به‌ ناوی "سه‌ماحه‌تی ئیمام سه‌ڵاحه‌دین ئه‌لتیجانی" له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌نجامداوه‌.

هەروەها شێخ سه‌ڵاح ئه‌لتیجانی كه‌ یه‌كێكه‌‌ له‌ جه‌مسه‌ره‌ گه‌وره‌كانی ته‌ریقه‌تی سۆفی له‌ میسر، له‌ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری رابردوودا، له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قسه‌و باسی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌، به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كچێكه‌وه‌ كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ موردیده‌كانی، تۆمه‌تباركراوه‌ به‌وه‌ی هه‌راسانی كردووه‌ و وێنه‌ پۆرنۆگرافی و گرته‌ی سێكسی نه‌شیاوی بۆ مۆبایلی كچه‌كه‌ ناردووه‌ و له‌ ژێریاندا نووسیویه‌تی: "تامه‌زۆر/ مشتاق".

133 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

2 مانگ و 20 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌


دواین بڵاوکراوه‌کان
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ن.ئەسکەندەر بروژەردی, و. لە ئینگلیزیەوە: دامون صدیق
ستران عەبدوڵا
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
د هەڤاڵ ئەبوبەکر
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی کوردتایمز

■ کوردتایمز، Kurd Times


کورد تایمز ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان

 دەگەیەنێت بەخوێنەر

■ په‌یوه‌ندی