سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی "مەرجی سەرەکی بوو بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی ئیسرائیلی بۆ ماڵەکانیان و گەڕاندنەوەی بارمەتەکان" کە لە لایەن چەکدارانی حەماسی فەلەستینییەوە لە غەززە دەستبەسەرن.

نەتەنیاهوو لە پەیامێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند: "دۆسیەی ئەو کەسەمان داخست کە ژمارەیەکی لەبن نەهاتووی خەڵکی ئیسرائیلی کوشتووە."
وێڕای بانگەوازە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، لە کاتێکدا مەترسیی دەکرێت، ململانێی ئیسرائیل لەگەڵ حیزبوڵڵا و حەماس بگۆڕێت بۆ جەنگێکی فراوانی هەرێمی، نەتەنیاهوو دەڵێت: "ئێمە سەردەکەوین و سوورین لەسەر بەردەوامبوون لە لێدان لە دوژمنەکانمان."
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هاوکات دەشڵێت: "ئیسرائیل خۆڕاگرە و بە ئێران دەڵێین، ئەوەی لێمان بدات، لێی دەدەین. نەک تەنیا حیزبوڵڵا، بەڵکو بەرەی شەڕەنگێزی ئێران و قۆڵەکانی هەموویان بێهیوا بوون."
نەتەنیاهوو ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەمانە رۆژانی مەزنن و ئێمە بە وەرچەرخانێکی مێژوویدا تێدەپەڕین
77 جار خوێندراوهتهوه