بە بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمسیارانی هەڵبژاردنەکانی عێراق سێ بەربژێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دوورخرانەوە، بەهۆی ئەوەی مەرجی پێویستیان نەبووە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەریەک لە شێروان ئەمین "شێروان شێروانی" لە لیستی هەڵوێست، شڤان سەعید لە لیستی نەوەی نوێ، جەعفەر عوسمان عەبدوڵڵا لە لیستی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخرانەوە.
کۆمیسیۆن بەپێی ماددەی 21 ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژمارە یەکی ساڵی 1992 بەربژێر بوونی ئەو بەربژێرانەی ڕەتکردووەتەوە کە مەرجی پێویستیان نییە.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان داوا لە حیزبی ئەو بەربژێرە دوورخراوانە دەکات، تاوەکو سێ ڕۆژی دیکە ناوی بەربژێری جێگرەوە بۆ کۆمسیۆن بنێرن.
لە بڕگەی چواری ماددەی 21 ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان مەرجە بەربژێر بە هیچ جۆرە تاوانێک حوکمی زیندانی نەدرابێ، کە لە ڕەوشت و ئادابی گشتی و دەستپاکی لایدابێت.
84 جار خوێندراوهتهوه