لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لە زیندانەوە، هاوژینی ئەبوبەکربەغدادی، سەرکردەی دەوڵەتی ئیسلامی باس لە ژیانی خۆی لەگەڵ بەغدادی دەکات.
دایکی حوزەیفە، هاوسەری یەکەمی ئەبوبەکر بەغدادییە، چیرۆکی ژیانیان دەگێڕێتەوە لەو کاتەی کە بەغدادی سەرپەرشتی دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسلامی کردووە لە ماوەی کۆنترۆڵکردنی بەشێکی زۆری سوریا و عێراق.
هاوژینەکەی بەغدادی ئێستا لە زیندانێکی عێراقی زیندانیکراوە، لەوێ لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت بە تاوانی پەیوەندیدار بە تیرۆرەوە.
لە هاوینی 2014، دایکی حوزەیفە لەگەڵ هاوژینەکەی لە شاری ڕەققەی سوریا دەژیا، کە لەو کاتەدا بنکەی دەوڵەتی ئیسلامی بوو.
هاوژینەکەی چیرۆکی ژیانیان دەگێڕێتەوە و باس لەوەدەکات، کە بەغدادی سەرکردەی گروپێکی توندڕەوی جیهادی بوو، زۆرجار لە شوێنەکانی دیکە کاتی بەسەردەبرد، لە بۆنەیەکدا پاسەوانێکی نارد بۆ ماڵەوە بۆ وەرگرتنی دوو لە کوڕە بچووکەکانیان.
دایکی حوزەیفە دەشڵێت، لە ماڵەکەدا تەلەفزیۆنێک هەبوو و بە نهێنی سەیری دەکرد کاتێک بەغدادی لەماڵ نەبوو، ڕوونی دەکاتەوە کە بەغدادی پێی وابووە تەلەڤزیۆنەکە کار ناکات.
دایکی حوزەیفە گووتی، لە ساڵی 2007 ەوە لە جیهان جیاکراومەوە و ڕێگەم پێنەدراوە سەیری تەلەفزیۆن بکەم و هیچ تەکنەلۆژیایەکی تر بەکاربهێنێم تەنانەت مۆبایلیش.
ئەو باس لەوەدەکات، چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی پاسەوانەکەی بەغدادی منداڵەکانی برد، تەلەفزیۆنەکەی داگیرساندووە و تووشی سەرسوڕمانێکی گەورە بووە، کاتێک بینیوویەتی هاوسەرەکەی لە مزگەوتی گەورەی نور، لە شاری موسڵی باکوری عێراق مزگێنی دەدات و یەکەمجار خۆی بە خەلیفەی موسڵمانان ناساندووە.
ئەمە تەنها چەند هەفتەیەک دوای ئەوە بوو کە چەکدارەکانی کۆنترۆڵی ناوچەکەیان کرد.
دایکی حوزەیفە ئاماژەی بەوەکردووە کە توشی شۆک بووە کاتێک بۆی دەرکەوت کە کوڕەکانی لە موسڵ لەگەڵیدان لەجیاتی ئەوەی فێری مەلەکردن بن لە ڕووباری فورات.
ئەو ئەم دیمەنە لە زیندانێکی بەغدای پایتەختی عێراق باس دەکات، کە لەوێ بەندکراوە لە کاتێکدا دەسەڵاتدارانی عێراق لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکەن سەبارەت بەو ڕۆڵەی لە چالاکییەکانی داعشدا گێڕاویەتی و هەروەها لە تاوانەکانی گروپەکەدا.
ئەو زیندانییەی دایکی حوزەیفەی تێدایە، زیندانییەکان بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیرکراون، لەوانە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و لەشفرۆشی.
لە ماوەی گفتوگۆکەدا، هاوژینەکەی بەغدادی خۆی وەک قوربانییەک وێنا کرد کە هەوڵی داوە لە بەغدادی هەڵبێت و نکۆڵی لەوە دەکات دەستی هەبووبێت لە هیچ چالاکییەکی دڕندانەی دەوڵەتی ئیسلامیدا.
ئەمە بە تەواوی پێچەوانەی قسەکانی ژنانی ئێزیدییە کە لە سکاڵاکانی ژنانی ئێزیدیدا باس لەوەکراوە کە لەلایەن ئەندامانی داعشەوە ڕفێندران و دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر.
کەژنانی ئێزیدی تۆمەتباری دەکەن بە بەشداریکردن لە "کۆیلایەتی سێکسی" کچان و ژنانی ڕفێندراو.
لە چاوپێکەوتنەکەدا، هاوژینەکەی بەغدادی تەنانەت جارێکیش سەری بەرز نەکردەوە، ئەو جلوبەرگێکی ڕەشی لەبەرکردبوو و تەنها بەشێک لە دەموچاوی دیاربوو.
هاوژینەکەی بەغدادی لە ساڵی 1974 لە خێزانێکی عێراقی لەدایکبووە، لە ساڵی 1999 هاوسەرگیری لەگەڵ ئیبراهیم عەواد بەدری کردووە، کە دواتر بە نازناوی ئەبوبەکر بەغدادی ناسراوە.
بەغدادی خوێندنی شەریعەتی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە و هاوژینەکەی دەڵێت "ئایینی بووە، بەڵام توندڕەو نەبووە" کراوە بووە."
لە ساڵی 2004، ساڵێک دوای داگیرکردنی عێراق بە رێبەرایەتی ئەمەریکا، هێزەکانی ئەمەریکا بەغدادییان دەستگیرکرد و بۆ ماوەی نزیکەی ساڵێک لە ناوەندێکی زیندانیکردن لە کەمپی بوکا لە باشوور لەگەڵ چەند پیاوێکی دیکە، کە دواتر ئەوانیش بوون بە ئەندامێکی دیار لە دەوڵەتی ئیسلامی و گروپە جیهادییەکانی دیکە.
هەندێکی دیکە کە بەغدادی دەناسن دەڵێن ئەو پەیوەندی بە قاعیدەوە هەبووە پێش ئەوەی لە کەمپی بوکا دەستگیری بکەن، بەڵام بۆ عەبدولمەهدی، دەستگیرکردنەکەی خاڵی وەرچەرخان بوو کە دوای دەستگیرکردنەکەی زیاتر توندڕەو بووە.
هاوژینەکەی جەختیکردەوە ک بەغدادی ، "کێشەی دەروونی هەبووە" بە شتێک دەرکەوتووە کە ناتوانیت لێی تێبگەیت.
دایکی حوزەیفە لەو باوەڕەدایە کە بەغدادی لە کاتی زیندانیکردندا ئەشکەنجەی سێکسی دراوە، بەڵام بەغدادی بە ئاشکرا نەیگوتووە، وێنەکانی زیندانی ئەبوغرەیب لە عێراق کە لەلایەن ئەمریکاوە بەڕێوەدەبرێت لە ساڵی دەستگیرکردنی بەغدادی بڵاوکرایەوە.
هاوژینەکەی بەغدادی جەختیکردەوە لەوەی، دەستی کردووە بە پرسیار لەبەغدادی کە ئایا ئەو سەر بە گروپێکی چەکدارییە و دەڵێت "کاتێک گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە، کاتێک خۆی شۆردووە و نوستووە، جلەکانی دەگەڕام بۆ بەڵگەکان."
دەشڵێت، تەنانەت بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕام بۆ برین، سەرلێشێواو بووم، بەڵام هیچم نەدۆزییەوە. ئەو باس لەوە دەکات کە چۆن لە ماڵێکەوە بۆ ماڵێکی تر گواستراونەتەوە، ناسنامەی ساختەیان هەبووە، وە چۆن بەغدادی هاوسەرگیری لەگەڵ ژنی دووەم کردووە.
دەڵێت ئەو داوای جیابوونەوەی کردووە، بەڵام ڕازی نەبووە بەوەی بەغدادی واز لە منداڵەکان بهێنێت، بۆیە لەگەڵی ماوەتەوە.
لە کاتێکدا عێراق کەوتە ناو شەڕێکی خوێناوی تایەفەییەوە کە لە ساڵی 2004 بۆ 2008 بەردەوام بوو، هاوژینەکەی بەغدادی دڵنیابۆتەوە لەوەی کە بەغدادی دەستی هەبووە لە چالاکییەکانی گروپە جیهادییە سوننەکان.
بەغدادی لە ساڵی 2010 بوو بە سەرکردەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق، کە لە ساڵی 2004 دامەزرا و چەتری ڕێکخراوە جیهادییەکانی عێراق بوو.
دایکی حوزەیفە رونیشیکردەوە، " لە کانوونی دووەمی 2012 چووینە لادێی ئیدلیب لە سوریا، لەوێ دڵنیابوومەوە کە بەغدادی ئەمیری سەرکردەی دەوڵەتی ئیسلامی بووە."
دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق، یەکێک بوو لەو گروپانەی کە دواتر هێزەکانیان یەکخست بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی ئیسلامی فراوانتر دوای دوو ساڵ کە خەلافەتی ڕاگەیاند، دەوڵەتێکی ئیسلامی کە بەگوێرەی شەریعەت فەرمانڕەوایەتی دەکرێت لەلایەن کەسێکەوە کە بە خەلیفەی خودا لەسەر زەوی دادەنرێت.
هاوژینەکەی بەغدادی دەڵێت، هاوسەرەکەم لەو کاتەدا دەستی کردووە بە لەبەرکردنی جلوبەرگی ئەفغانی و ڕیشی گەورە و هەڵگرتنی چەک.
کاتێک بارودۆخی ئەمنی لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا خراپتر بوو لە ماوەی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەدا، ئەوان بەرەو ڕۆژهەڵات ڕۆیشتن لە شاری ڕەققە، کە دواتر بوو بە پایتەختی دیفاکتۆی "خەلافەت"ی دەوڵەتی ئیسلامی، ئەمەش ئەو شوێنەیە کە ئەو لەوێ دەژیا کاتێک مێردەکەی لە تەلەفزیۆنەوە بینی.
دڕندایەتی ئەو گروپانەی کە پێکەوە کۆبوونەوە بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی ئیسلامی بە باشی ناسراو بوو، بەڵام لە ساڵانی 2014 و 2015دا دڕندەییەکان زیاتر بڵاو بوونەوە.
تیمێکی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتیان بڵاوکردەوه کە بەڵگەیان دۆزیوەتەوە کە داعش جینۆسایدی دژ بە کەمینەی ئێزیدییەکانی عێراق ئەنجامداوە و گروپەکە تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە، لەوانە کوشتن، ئەشکەنجەدان، ڕفاندن و کۆیلەکردن.
دەوڵەتی ئیسلامی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە تاوانەکانی خۆی بڵاوکردەوە، لەوانە سەربڕینی بارمتەکان و سوتاندنی فڕۆکەوانێکی ئوردنی.
یەکێک لە ڕووداوێکی دیکەی بەناوبانگ ئەو کاتە ئەوەبوو، کە گروپەکە نزیکەی 1700 ڕاهێنەری عێراقییان کوشت، کە زۆربەیان شیعە بوون، کاتێک لە بنکەی سەربازی سپایگەر لە باکوری بەغداوە گەڕانەوە بۆ شارەکانیان.
هەندێک لەو ژنانەی کە چوون بۆ ئەوەی لەگەڵ داعشدا بژین ئێستا دەڵێن، تێنەگەیشتوون لەوەی کە تێوەگلاون لە چیدا.
بۆیە فشاریان خستە سەر دایکی حوزەیفە، بۆ ئەوەی دەربارەی بۆچوونەکانی لەو کاتەدا بپرسێت و گوتی، تا ئەو کاتە نەیتوانیوە سەیری وێنەکان بکات و ئەو دڕندانەی بە "شۆکێکی گەورە و نامرۆڤانە" وەسف کردووە، کە "خوێن ڕشتنە نادادپەروەرەکە ترسناکە و ئەوان (چەکدارەکان) لەم ڕووەوە سنوورەکانی مرۆڤایەتییان تێپەڕاندووە."
هاوژینەکەی بەغدادی گوتیشی، دوو کچی گەنج هەبوون لە گرووپەکەدا، سامار و زینا "ناوەکان خوازراون"، ئەوان تەنها چەند ڕۆژێک لە ماڵەکەی بەغدادی لە ڕەققە ماونەتەوە پێش ئەوەی بگوازرێنەوە، بەڵام دواتر خێزانەکە گواستراونەتەوە بۆ موسڵ و دواتر سەمار دووبارە دەرکەوتەوە و بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ لەگەڵیان مایەوە.
هاوژینەکەی بەغدادی دەشڵێت، چاوی بە باوکی سامار کەوتووە، بەناوی حەمید، کە چاوەکانی پڕبوون لە فرمێسک کاتێک ئەو ساتەی بیرچووەوە کە ڕفێندرابوو.
وتیشی، حەمید دوو ژنی هەبووە لەگەڵ 26 منداڵ، هەروەها دوو برا و خێزانەکانیان، کە هەموویان لە شارۆچکەی خانسوری شەنگال ڕفێندرابوون، لە کاتێکدا حەمید بەرەو چیاکانی نزیک ئەوێ هەڵاتبوو، شەش لە کوڕەکانی، لەنێویاندا سامار، هێشتا بێسەروشوێنن، هەندێکیان گەڕانەوە دوای ئەوەی پارەکەیان دا.
هەندێکی دیکە گەڕانەوە ماڵەکانیان دوای ئازادکردنی ئەو ناوچانەی کە تێیدا دەستبەسەر کرابوون.
کچێکی دیکە، بەناوی زەینە، خوشکەزای حەمیدە و پێدەچێت لە باکووری سوریا گیری خواردبێت خوشکەکەی زەینا، بەناوی سواد، خۆی دایکی حوزەیفەی نەدەناسی، بەڵام حەوت جار دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر و فرۆشرا.
هەروەها حەمید و سوعاد سکاڵایەکی مەدەنییان دژی دایکی حوزەیفا تۆمارکرد بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ڕفاندن و کۆیلەکردنی کچانی ئێزیدی، ئەوان پێیان وایە کە ئەو قوربانییەکی بێ یارمەتی نەبووە و داوای سزای لەسێدارەدانی بۆ دەکات.
دەشڵێن هاوژینەکەی بەغدادی بەرپرسیارە لە هەموو شتێک، ئەو هەڵبژاردەکانی کرد.
دایکی حوزەیفا دەربارەی سکاڵاکەی حەمید و سوعاد گوتی "من نکۆڵی لەوە ناکەم کە مێردەکەم تاوانبار بووبێت"، بەڵام "زۆر داوای لێبوردن دەکەم لەوەی بەسەریاندا هات" و نکۆڵی لەو تۆمەتانە دەکەم کە لە دژم کراوە.
دایکی حوزەیفا لەدرێژەی قسەکانیدا گووتی، ماوەیەکی کەم دوای ئەوە، لە کانوونی دووەمی 2015، ئەو بۆ ماوەیەکی کورت لەگەڵ کارمەندێکی فریاگوزاری ڕفێندراوی ئەمەریکا بەناوی کەیلا مولەر دانیشتووە کە بۆ ماوەی 18 مانگ بە بارمتە گیرابوو و لە زینداندا گیانی لەدەستدا.
هاوکات هاوژینەکەی بەغدادی برا بۆ حەشارگەیەکی پارێزراو لە ڕەققە، هاوژینەکەی بەغدادی لەبارەی کایلاوە گوتی، رۆژێک گوێم لە دەنگێک بوو لە نهۆمی سەرەوە، بۆیە چووم بۆ ئەوەی سەیری بکەم، لە ژووری نوستن، کایلام دۆزییەوە، کەسێک بەناوی کۆسرەت بەختیار پێی گوتم کە ئەو ژنی شێخە، بۆم دەرکەوت کە مەبەستی لە مێردەکەمە مەبەستی لە کایلا بوو" کە کایلا گوتویەتی بۆ رزگارکردنی کچێک بەناوی نوساد لەوێیە.
ئەم ڕووداوەی دایکی حوزەیفا بڵاوی کردۆتەوە زۆر جیاوازە لەو شایەتییەی کە لەگەڵ کایلادا بڵاوکراوەتەوە، دوای مردنی کایلا، دایکی، مارشا، وتی کە هەژماری هاوڕێ زیندانییەکانی نیشانیداوە کە ئەو "هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو پیاوە نەکردووە، بەڵام بەغدادی بەزۆر بردی و دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەری و بەکاری هێناوە و بە گریانەوە لە ژوورەکەی گەڕاوەتەوە."
هەروەها له لایەن پسپۆڕێکەوه ڕوونکرایهوه که کایلا لەگەڵ تیمەکانی دژه ڕفاندندا کاری کردووه
265 جار خوێندراوهتهوه