رۆژی شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، لە شاری تامپرێ لە فینلەندا، حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی شیعری "ئانیكی" بەڕێوەچوو، كە تێیدا شاعیری گەورەی كورد عەبدوڵڵا پەشێو بەشداری كردبوو.
بۆ یەكەمین جارە شیعرەكانی عەبدوڵڵا پەشێو وەردەگێڕدێنە سەر زمانی فینلەندی و پێشكەشی هونەردۆستان دەكرێن.
فێستیڤاڵی شیعری ئانیكی لە ساڵی2003-وە تاوەكو ئێستا بەردەوامە و لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری تامپرێ رێكدەخرێت، زۆربەی رێكخەرانی فێستیڤاڵەكەش بەشێوەی خۆبەخشانە كاردەكەن بۆ بەرەوپێشبردنی هونەر لە شارەكەیاندا.
227 جار خوێندراوهتهوه