سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند، مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی کوردستان ئەم هەفتەیە دەنێرین.
ئەمڕۆ شەممە بەبۆنەی 8ـی مارس ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، لیژنەی خێزان و منداڵان و ژنان لە پەرلەمانی عێراق سەردانی سوودانییان کردووە و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ژنان و پلانی حکومەت بۆ باشترکردنی کردووە.
سروە محەممەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی خێزان و منداڵان و ژنان لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا سودانی وتی ئەم هەفتەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرین.
بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا کە سەرەتای ئەمساڵ کرا، دەبێت مووچەی هەر مانگێک لەکاتی خۆیدا بنێردرێت، بەڵام ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەنێو مانگی مارسدان، کەچی تائێستا مووچەی مانگی دوو نەنێردراوە.
63 جار خوێندراوهتهوه