سوودانی داوایەک ئاراستەی بایدن دەکات و رایدەگەیەنێت، "پێویستە بەهۆی مەترسیی شەڕ چەکی زیاتر نەدرێتە ئیسرائیل".
ئەمڕۆ یەکشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا داوا لە بایدن دەکات، "لەسەر لێواری خلیسکانین کە ناوچەکە و جیهان دەخاتە نێو شەڕێکی بەردەوامەوە... پێویستە بەهۆی مەترسیی شەڕ چەکی زیاتر نەدرێتە ئیسرائیل".
ئاماژەبەوەشدەکات، "هەوڵمانداوە عێراق لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەدوور بگرین و لە هەوڵەکانماندا بۆ پاراستنی عێراق لە ئاڵۆزییەکان سەرکەوتووبووین".
سوودانی دەشڵێت، "عێراق لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت لەپێناو سەقامگیریی و فراوان نەبوونی ململانێ".
لە پەیامەکەیدا، سوودانی گوتیشی، هەوڵەکانی ئیمانوێل ماکرۆن بەرز دەنرخێنن کە داوای کردووە ناردنی چەک بۆ شەڕی غەززە بوەستێندرێت
116 جار خوێندراوهتهوه