بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك بنكەی پۆلیسی عەربەت سێ تۆمەتباری دەستگیركرد .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك سێ تۆمەتبار دەستگیركران بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك بنكەی پۆلیسی عەربەت سێ تۆمەتباری دەستگیركرد.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، دوای ئەوەی لە گوندی خەراجیان مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت ئاگادار كرانەوە لە بوونی تەرمێك لەناو ئۆتۆمبێلێكدا، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێلكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا.
هاوکات پۆلیس دەشڵێت، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران بەردەوام بوو تا ئەوەی گومان خرایە سەر هاوسەرو دوو منداڵی كوژراوەكە، سەرئەنجام و كەمتر لە چوار سەعات لێكۆڵینەوەكان دەریان خست كە هاوسەرو دوو منداڵی كوژراوەكە بكەری تاوانەكە بوون و لە بەردەوام دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا.
هەروەها بەگوێرەی گوتەی پۆلیسی سلێمانی، لە ئێستادا هەرسێ تۆمەتبار ( ج،ف،ح لەدایكبووی 1987 ، ه،ه،م لە دایكبووی 2008 ، ه،ه،م لە دایكبووی 2006 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .
191 جار خوێندراوهتهوه