بڕیارە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بەمنزیكانە لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران رابگەیەنێت و لەئێستادا وەزارەتەكە سەرقاڵی دوا گۆڕانكارییەكانی لیستەكەیە.
هەر بەپێی زانیارییەكان دابەشكردنی مووچە لەماوەی دوو رۆژدا دەبێت و سبەینێ و دووسبەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان، جگە لە هێزە ئەمنییەكان مووچەی ئەو مانگەیان پێدەدرێت.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
ئاشكراشیكرد، ئەو بڕە پارەیە بەشێکە لە شایستەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانیی هەرێمی کوردستان.
101 جار خوێندراوهتهوه