یانەی شورتەی عێراقی، ئاشکرایکرد کە هەموو رێوشوێن و رێکارە پێویستەکانیان تەواوکردووە بۆ ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسڕی سعودی گەشتی بەغدا بکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاڵەوانی عێراق.
کریستیانۆ رۆناڵدۆش بەبۆنەی گەیشتنی ژمارەی فۆڵۆوەرسەکانی لە سەرجەم پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیادا بۆ یەک ملیار کەس، پەیامێکی بڵاوکردوە.
رۆژی دووشەممە 16ـی9ـی2024 یانەی شورتە لە بەغدا، لەسەر یاریگەی مەدینە میوانداریی یانەی نەسڕی سعودی دەکات، لە چوارچێوەی گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیادا.
وەهاب تائی، سەرپەرشتیاری یانەی شورتە، رایگەیاند "رێکارەکانی هاتنی رۆناڵدۆمان بۆ بەغدا تەواوکردووە و کریستیانۆ ڤیزای عێراقی وەرگرتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بوونی رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسڕ وایکرد، یارییەکە لە کەربەلاوە بگوازرێتەوە بەغدا".
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگال و یانەی نەسڕی سعودی، لە سەرجەم پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیادا بووە خاوەنی یەک ملیار فۆڵۆوەرس.
ئەو دوای گەیشتنی بە یەک ملیار فۆڵۆوەرس، پەیامێکی سوپاسگوزاری ئاراستەی هەوادارانی و جیهانیش کرد، کە تێیدا سوپاسی پاڵپشتی هەمووانی کرد و گوتی "ئێوە بەشێکن لە ژیانی من".
پەیامی کریستیانۆ رۆناڵدۆ: مێژوومان تۆمارکرد، یەک ملیار فۆڵۆوەرس! ئەمە تەنیا ژمارەیەک نییە، بەڵکو زۆر زیاترە. ئەمە بەڵگەیە بۆ خولیای هاوبەشمان، پاڵنەر و سۆز و خۆشەویستیمان بۆ یارییەکە. لە شەقامەکانی مادێراوە تاوەکو گەورەترین شانۆکان لە جیهاندا، هەمیشە لەپێناو خێزانەکەم و لەپێناو ئێوە یاریم کردووە، ئێستاش یەک ملیار کەسم لەپشتەوە و پێکەوەین.
ئێوە لە هەموو هەنگاوێکی رێگایەکە لەگەڵمدا بوون، لە هەموو شکست و سەرکەوتنێکدا، ئەم گەشتە، گەشتی ئێمەیە و بەیەکەوە سەلماندوومانە کە هیچ سنوورێک نییە رێگریمان لێبکات لەوەی کە دەتوانین بەدەستیبهێنین.
سوپاس بۆ ئەو متمانەی بە منتان بەخشی، سوپاس بۆ پشتگیریتان، سوپاس بۆ ئێوە کە بەشێک بوون لە ژیانم. باشترین شتەکان هێشتا لەپێشمانن، ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرەوپێشوەچوون و پێکەوەمێژوو تۆمار دەکەین".
وردەکاریی یەک ملیار فۆڵۆوەرسەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ: ئینیستاگرام: 639 مليۆن فۆڵۆوەرس- فەيسبووك: 170 مليۆن فۆڵۆوەرس - "X" تویتەری پێشوو: 113 مليۆن فۆڵۆوەرس - يوتيوب: 60 مليۆن فۆڵۆوەرس - كوايشۆی چینی: مليۆن فۆڵۆوەرس - ويبۆی چینی: مليۆن فۆڵۆوەرس
142 جار خوێندراوهتهوه