رێبوار تەها، ساڵی 1981 لە گەڕەکی ئازادی شاری کەرکوک لە دایکبووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکوک تەواوكردووە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردەی زمانی ئینگلیزی و بەکالۆریۆس یاسا و بڕوانامەی دبلۆمە له كارگێرى و ياسا لە پەیمانگای تەکنیکی کەرکوک.
لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق تا ساڵی 2014 کاری کردووە لە پرسی ئەمنی و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
ساڵی 2014 بۆ جاری یەکەم بووە بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەندامی لیژنەی دەستپاکی بووە.
رێبوار تەها لە لێکەوتەکانی دوای ریفراندۆم و رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەردا رۆڵێکی بەرچاوی بینی لە پاراستنی ماڵ و گیانی هاولاتيانى کەرکوک و شارەکەی بەجێی نەهێشتن.
لە ساڵی 2018 وەک سەرۆکی لیستی (ی.ن.ک) بووە بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ جاری دووەم و جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە بووە.
هەروەها جێگری نووسینەوەی پەیرەوەی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق بووە، لە خوولی سێیەم و چوارەمی پەرلەمانی عیراقدا، داکۆکیکاری سەرسەختی پرس ومافە رەواکانی خەڵکی کوردستان و کەرکوک بووە.
لە کۆنگرەکانى چوارەم و پێنجەم وەک ئەندامی ئەنجومەنى سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردراوە.
بەشداربووە لە چەندین کۆڕ و کۆبووبوونەوەی سیاسی و خوول و ورکشووپی تایبەت بە کارگێری و کاروباری پەرلەمانی لە دەرەوە وڵات.
لە ساڵی 2023 وەک سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، بەشداری هەڵبژاردنی کرد و بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک.
زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی بەباشی دەزانی.
100 جار خوێندراوهتهوه