بەرنامەی یەکێتیی روون و ئاشکرایە، یەکێتی جاڕی داوە کە حوکمڕانی داهاتووی کوردستان خۆمان نەخشی سەرەکی تیا دەگێرین، خۆمان سیاسەتەکەی دادەنێین، چونکە ئەمە هەر بە یەکێتیی دەکرێت .
سەرۆک مام جەلال جوانی گوتوە( ئەوەی کراوە یەکێتیی کردویەتی و ئەوی دەبێ بکرێ هەر بە یەکێتیی دەکرێت) جا پارتیش ئەمە دەزانێ ، سەرۆکی کابینەی شکستیش دەیزانێ ، بۆیە جەنگی مەغلوبەیان دژی یەکێتیی بەرپا کردووە لە تەخوینەوە بۆ جنێودان و بۆ هەوڵی پەکخستنی هەلبژاردنیش.
دەستی یەکتری باش خوێندراوەتەوە سەرۆکی یەکێتیی هەڤاڵ بافل جەلال تاڵەبانی لەبەر کورد و لەبەر خەڵکی کوردستانیش سەرکردایەتی بەرنامەی ڕاستکردنەوەی رێرەوەکە دەکات کە حکومەتەکە لەم سەرۆکی حکومەتە و تیمە زەردەکەی وەردەگرێتەوە.
156 جار خوێندراوهتهوه