kurdtimes
    1  سه‌رماوه‌ز  2724   21 تشرینی دووەم 2024

دەنگۆی کوژرانی دامەزرێنەری دراوی وەن کۆین هەیە

دەنگۆی کوژرانی دامەزرێنەری دراوی وەن کۆین هەیە
کوردتایمز

دوای پێنج ساڵ لێکۆڵینەوە لە بارەی دیارنەمانی شاژنە وونبوەکەی دراوی کریپتۆ، روجا ئیگناتۆڤا، دەنگۆی ئەوە هەیە کە بەشێوەیەکی دڕندانە کوژرابێت.

 دامەزرێنەری بەناوبانگی دراوی ساختەی کریپتۆ “OneCoin”، ڕوجا ئیگناتۆڤا داواکراوترین ژنە لە جیهاندا، کە تا ئێستا نازانرێت کوژراوە یاخوود چێژی لەملیارەها دۆلای دراوی کریپتۆ وەرگرتووە.

ناوی لێنراوە "شاژنە ونبووەکەی دراوی کریپتۆ"، لە لیستی 10 زۆرترین داواکراوی FBIدایە، دوای ئەوەی فێڵی لە وەبەرهێنەران کردووە بە بڕی 4.5 ملیار دۆلار و دیارنەماوە.

 دوای لێکۆڵینەوەیەکی پێنج ساڵە لەبارەی دیارنەمانی لەگەڵ گومانلێکراوێکی سەرکردەی تاوانە رێکخراوەکانی بولگاریا کە پەیوەندی نزیکی هەبووە لەگەڵ ئیگانتۆڤا ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئیگناتۆڤای بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە.

 بەڵام تائێستا ئەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە کە ئایا "شاژنە ونبووەکەی دراوی کریپتۆ" هەڵهاتووە، یان لەلایەن ئەو کەسانەوە کوژراوە کە بڕیار بوو بیپارێزن؟

ئیگناتۆڤا لە 25ی تشرینی یەکەمی 2017 دیار نەما، دوای ئەوەی ئاگادارکرایەوە کە پۆلیس لێکۆڵینەوەی چڕ ئەنجام دەدات سەبارەت بە دراوی کریپتۆکەی.

 لە مانگی حوزەیراندا، ناوی ڕۆجا ئیگناتۆڤا بۆ لیستی "باشترین دە داواکراو"ی FBI زیادکرا.

 بڕیاری دادگایی بۆ ئیگناتۆڤای، تەمەن 42 ساڵ، بە تۆمەتی ڕۆڵی لە بەڕێوەبردنی فێڵێکی وەبەرهێنانی کریپتۆکریتۆ ناسراو بە Onecoin دەرچوو.

لە بەڵگەنامەکانی ئاژانسی جێبەجێکردنی یاسای ئەوروپا (Europol) دەرکەوتبوو کە ئەو کەسەی کە لەلایەن ئێف بی ئایەوە بەدوایدا دەگەڕێت ئاگادارکراوەتەوە لە هەوڵێکی دەستگیرکردن چەند  مانگێک پێش ونبوونی.

 

254 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

5 مانگ و 7 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌


دواین بڵاوکراوه‌کان
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ن.ئەسکەندەر بروژەردی, و. لە ئینگلیزیەوە: دامون صدیق
ستران عەبدوڵا
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
د هەڤاڵ ئەبوبەکر
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی کوردتایمز

■ کوردتایمز، Kurd Times


کورد تایمز ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان

 دەگەیەنێت بەخوێنەر

■ په‌یوه‌ندی