بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بڵاوی كردەوە، دەرگاکانی بەڕووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا کردۆتەوە، بۆ ئەوەی دەست بە بەنیشتیمانی (تەوتین)ی موچەكانیان بكەن، لە چوارچێوەی پڕۆژەی “هەژماری من” بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
. دوو لقی بانکەکە لەهەولێر هەیە، لقێک لەسلێمانی و لەدهۆکیش لە قۆناغی کردنەوەیدایە، هەروەها ئامێری ATM سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دەگرێتەوە، و هەموو خزمەتگوزارییە بانکییەکان بۆ مووچە خۆران دابین دەكات، لەوانەش قەرزی کەسی، پارەدارکردنی پڕۆژە بچووکەکان.
هەروەها کارتی بانکی کە وادەکات خاوەنەکانیان لە هەموو وڵاتانی جیهان توانای بەكارهێنانیان هەبێت و بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراقی و هەموو جۆرەکانی هەژمار و خزمەتگوزارییەکانی بانکی دیجیتاڵی وەک ئەپڵیکەیشنی مۆبایلە زیرەکەکان.
ئەو فەرمانبەرانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، ئێستا دەتوانن چێژ لەو سوودانە وەربگرن کە بانک پێشکەشیان دەکات، ودەست بكەن بە گەشتێکی بەرز بە خزمەتگوزارییەکانی بانکی زیرەکمان، هەروەها ئاسانکاری دارایی بەدەستبهێنن بە کارتی بەنیشتیمانیكراو (تەوتینكراو)ی مووچە و کارتی کرێدت، کە دەرگایەکی فراوانی بی سنوور بەڕووی جیهانێکی داراییدا دەکاتەوە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا.
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی و فراوانکردنی چالاکییە بانکییەکانی بۆ ئەوەی هەموو وڵاتەکە لە ئە م پەڕی باشورەوە بۆ ئەو پەڕی باكووربگرێتەوە .
57 جار خوێندراوهتهوه