قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ى ئەیلولی 2024، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کێشەى مووچە هەنگاو بە هەنگاو بەرەو چارەسەر دەڕوات، هەر رۆژە بیانوویەک و هەر رۆژە بەربەستێک و داتایەکە دێتە پێش.
جەختیکردەوە، "بەڵام ئێمە خەریکین ناوماڵى خۆمان رێکدەخەینەوە و ئەوەى لەسەر شانى هەرێمى کوردستان بووە بۆ یەکلاییکردنەوەى ناوەکان و بابەتى بایۆمەترى و ئەو کەموکورتییانەى کە هەبوون چارەسەریان دەکەین، تا بابەتى مووچە بکەوێتە سەر سکەى خۆى".
سەبارەت بەوەی کەى لیستى مووچەى فەرمانبەران رادەگەیەندرێت، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، "ئەوەیان دەبێت لە وەزیرى دارایى بپرسرن، بەڵام پێیوایە بەمزوانە لیستى مووچە رادەگەیەندرێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە کارەکان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵى بەرەوپێشەوە بڕوات".
132 جار خوێندراوهتهوه