لەسەیرانگای کونەماسی هاوڵاتییەک لەكاتێكدا ویستویەتی دەستنوێژبگرێت كەوتووەتە ناو ئاوەوە و خنكاوە، قائمقامی قەزای چوارتاش دەڵێت، هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی تەرمەكەی بەردەوامە.
عوسمان ئەنوەر، قائیمقامی قەزای چوارتا رایگەیاند، هاوڵاتییەک کە لەگەڵ خانەوادەکەی بۆ مەبەستی گەشت رۆشتوونەتە سەیرانگای کونە ماسی، لەکاتێکدا ویستوویەنی دەستنوێژ بگرێت کەوتۆتە ناوئاوەکەو خنکاوە.
دەشڵێت، هاوڵاتییەکە تەمەنی زیاتر لە 70 ساڵە، کەسوکارەکەی و تیمی غەواس و تیمی هێزە ئەمنییەکان بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە و مەلەوانەکانی ناوچەکە سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەکەیدا، بەڵام تائێستا نەدۆزراوەتەوە.
گوتیشی، وەک هەمیشە جارێکی دیکە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین خۆیان لەو شوێنانە بە دووربگرن کە غەسالەی لێیە، بەهۆی ئەوەی کاری تێدا دەکرێت و گۆمەکان قوڵدەبن و داوا لە هەموو هاوڵاتییان دەکەین، چەمەکان شوێنی مەلەکردن نین.
هاوڵاتیان بۆ مەبەستی گەشت و بەسەربردنی کاتێکی خۆش رۆژانی پشوو روو لەسەیرانگاکان دەکەن، بەتایبەت ئەو شوێنانەی نزیک سەرچاوەی ئاون و کەشوهەوایەکی فێنکیان هەیە.
60 جار خوێندراوهتهوه