هیڵی ئاسمانی فه‌ره‌نسا بڕیاریدا به‌هۆكاری به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران و ئیسرائیل دژ به یه‌كتری، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ئێران رابگرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ی نیسانی 2024، كۆمپانیای هێلی ئاسمانیی فه‌ره‌نسی (ئێر فرانس) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه به هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییانه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه له ئه‌مڕۆوه، ته‌واوی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ئێران راده‌گرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانه‌وه گه‌شتی فڕۆكه‌كان له ئاسمانی ئیسرائیل سنووردار بوون.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هۆشداری دا به فه‌ره‌نسییه‌كان و داوای كرد به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له دژی ئیسرائیل، گه‌شت بۆ وڵاتانی ئێران، ئیسرائیل، لوبنان و فه‌ڵه‌ستین نه‌كه‌ن.
دوای ئەوەی دوێنێ هه‌ینی، هێڵی ئاسمانی نه‌مسا ڕایگه‌یاندبوو كه تا 18ی ئه‌م مانگه ته‌واوی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ ئێران ڕاگرتووه، چونكه پاراستنی گیان و سه‌لامه‌تیی گه‌شتیاره‌كان و تیمه فڕۆكه‌وانییه‌كانی له پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت.
هاوكات حكومه‌تی نه‌مساش داواشی له هاووڵاتییانی كردووه هه‌رچی زووه خاكی ئێران جێ بهێڵن. ئێواره‌ی 1ی نیسانی 2024 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل باڵه‌خانه‌یه‌كی ته‌نیشت باڵیۆزخانه‌ی ئێرانی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و راوێژكاری سه‌ربازیی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران كوژران له‌نێویاندا محه‌مه‌د زاهیدی به‌رپرسی فه‌یله‌قی قودسی پاسداران له سوریا و لوبنان.
به‌وهۆیه‌شه‌وه تاران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه له ئیسرائیل ده‌كات، پێدەچێت لە هەرساتێکدابێت ئێران هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل.
70 جار خوێندراوه‌ته‌وه