ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە بێباکانەکەی ئێران دەکات بۆ سەر ئیسرائیل و بەو هێرشە ئێران جارێکی دیکە پێشانی دا کە تۆوی ئاژاوە لە حەوشەی پشتەوەی ماڵەکەی خۆیدا دەچێنێت.
سووناک دەڵێت، بەریتانیا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ئاسایشی ئیسرائیل و هەموو هاوبەشە هەرێمییەکانمان لەنێوانیاندا عێراق و ئوردن.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئەوەشی گوتووە کە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان لە هەوڵی سەقامگیرکردنی دۆخەکەدان تاوەکو رێگە لە گرژتربوونی دۆخەکە بگرن. "هیچ کەس نایەوێت خوێنڕشتنی زیاتر ببینێت."
79 جار خوێندراوهتهوه