سەرۆکی هەرێمی کوردستان جه‌ختی له پابه‌ندیی حكوومه‌تی فیدراڵ کرده‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی خزمەتگوزاریی و داواكاریی هاووڵاتیان له هه‌موو عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم لەبارەی کۆبونەوەی نێچیرڤان بارزانی و محمد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی نیسانی 2024، له به‌غدا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تێڕوانینی هاوبه‌ش بۆ ته‌واوی پرس و بابه‌ته نیشتمانییه‌كان و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا خرایه به‌ر باس.
لە ڕاگەیەندراوەکەدە ئاماژەبەوەکراوە، هه‌ردوولا جه‌ختیان له پابه‌ندیی حكوومه‌تی فیدراڵ کرده‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و به‌پیره‌وه‌چوونی داواكاریی هاووڵاتیان له هه‌موو عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه،
هه‌روه‌ها جەخت لە هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی پشتگیریی دامه‌زراوه فیدراڵییه‌کان و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان کرایەوە.
هاوکات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داکۆکی له گرنگیی پشتگیریی ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی حكوومه‌تی فیدراڵ كرایه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی گه‌شه‌پێدانی ته‌واو له وڵات و تێپه‌ڕاندنی كێشه و به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌می له بواری كارگیڕی و جێبه‌جێكاریدا.
116 جار خوێندراوه‌ته‌وه