ئه‌مشه‌و ئێران ده‌ستی به هێرش بۆسه‌ر ئیسرائیل كرد، میدیاكان ئاماژە بەوەدەکەن فرۆكه‌كان موشه‌ك هه‌ڵگرن و ئه‌مریكاو ئیسرائیل به‌رپه‌رچی فرۆكه‌كانیان داوه‌ته‌وه.
تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویکردوە کە سوپای پاسدارانی ئێران دەستیانکردوە بە هێرشی ئاسمانی بۆسەر ئیسرائیل.
له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ش دانیال هەگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند "ئێران دەیان درۆنی لە خاکی خۆیەوە ئاراستەی خاکەکەمان کردووە."
راشیگەیاند: "سوپاکەمان لە رووی هێرشبردن و بەرگریکردنەوە ئامادەیەو لەگەڵ ئەمریکا لە هاوئاهەنگیداین.
دەربارەی وەڵامیشیان بۆ تاران، ئاماژەی بەوەکرد: ئێران خۆی ئەوەی هەڵبژارد لەگەڵمان بکەوێتە جەنگەوە".
حكومه‌تی ئیسرائیليش ئەوەی خستەڕوو: ئه‌مریكا هێزی پاڵپشتی و به‌رگری كه ژماره‌یان 300 سه‌ربازه، ره‌وانه‌ی ئیسرائیل ده‌كات.
هاوكات بەهۆی پەرەسەندنەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل کە پێشبینی شەڕی گەورەی لێ دەکرێت، له عێراق سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگیران.
سوپای ئیسرائیل: -زۆربه‌ی فرۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان له خاكی ئێران و هه‌ندێكیشیان له خاكی عێراقه‌وه ره‌وانه‌ی ئیسرائیل كراون
هەروەها هێرشه‌كه‌ی ئێران، مووشه‌كیشی تێدایه و ته‌نها فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان نییه ، سوپای ئیسرائیل و ئه‌مریكا كار له‌سه‌ر به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی موشه‌ك و درۆنه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن
-میدیاكانی عێراق: پۆلێك له فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی ئاسمانی عێراقیان به‌زاند و له ئاسمانی قه‌زای كه‌لار له سنوری سلێمانیش بینراون.
كه‌مێك دوای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه‌ی ئێران، عه‌لی خامنه‌ئی له تۆری ئێكس پۆستێكی به‌ناوی "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه" بڵاوكرده‌وه.
هاوکات جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا گەڕایەوە کۆشکی سپی بڕیارە کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات.
كۆشكی سپییش دەڵێت، هێرشه درۆنییه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل چه‌ند كاتژمێرێك ده‌خایه‌نێت
69 جار خوێندراوه‌ته‌وه