وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا كراوە، ئاماژەبەوەشدەکات بە شێوازی خاڵبەندیی فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن”.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لە دیدارێكدا رایگەیاند، بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم زەوی بەو فەرمانبەرانە دەدرێت كە پێشتر سوودمەندنەبوون و بۆ ئەو مەبەستە چەند كۆبوونەوەیەك كراوە و ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا كراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پێدانی زەوی لەسەر بنەمای سیستمی خاڵبەندی دەبێت واتا ساڵانی خزمەت، خێزان، منداڵ لە هەمانکاتدا دەبێت چەند رێنماییەكی نوێ دەربکرێت و رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ وەردەگیرێت، جگەلەوەش بۆ دابەشكردنی زەوی پێویستمان بە فراوانكردنی ماستەرپلانی شارەكان هەیە”.
82 جار خوێندراوهتهوه