بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەم پەتایەی ئێستا لەناو خەڵکدا بڵاوبووەتەوە، کۆرۆنا نییە بەڵکو پەتای وەرزییە، دەشڵێت ڤایرۆسەکەی بەشێکی زۆری کۆرۆنا و چەند ڤایرۆسێکی دیکەیە.
د.سەباح ھەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەم پەتایەی ئێستا لەناو خەڵکدا بڵاوبووەتەوە، کۆرۆنا نییە بەڵکو پەتای وەرزییە.
دەشڵێت، بەڵام ڤایرۆسەکەی بەشێکی زۆری کۆرۆنا و چەند ڤایرۆسێکی دیکەیە.
سەبارەت بە نەخۆشی کۆلێرا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەم پەتایە پێویستی بە رێگرییە لە بڵاوبوونەوەی و دەبێت لەگەڵ ھاتنی وەرزی گەرمادا فەرمانگە پەیوەندیدارەکان رێگریی لە بڵاوبوونەوەی بکەن.
راشیگەیاند، یەکێک لە ھۆکارەکانی ئەم پەتایە ئەوەیە ئاوی سلێمانی بەشێکی پیسە و یەکەکانی نیشتەجێبوونیش سەرچاوەی ئاوەکانیان پاک نییە و دەبێت ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن.
78 جار خوێندراوهتهوه