کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشکی بۆ ژمارەی بەربژێر و لیستەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 8ی نیسانی 2024، تیروپشکی بۆ ژمارەی بەربژێر و لیستەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ئەنجامدا.
بە گوێرەى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق 96 لیست بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون و 10 پارت و دوو هاوپەیمانى و 587 بەربژێرى سەربەخۆ ناویان بۆ بەشداریى هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە.
لە تیروپشکەکەدا، هاوپەیمانى نیشتمانى ژمارە 162ى پێدرا.
رەوتى هەڵوێست ژمارە 161ى پێدرا.
یەکێتى نیشتمانیى کوردستان ژمارە 129ى پێدرا.
هاوپەیمانى هەرێمى کوردستان ژمارە 133ى پێدرا.
بەرەى گەل ژمارە 169ى پێدرا.
هاوپەیمانى سەردەم ژمارە 164ى پێدرا.
بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان ژمارە 123ى پێدرا.
نەوەی نوێ ژمارە 157ی پێدرا.
104 جار خوێندراوهتهوه