ئاگر لە مۆڵێکی عەربەت کەوتەوە. بەڕێوەبەری ناحیەکەش رایدەگەیەنێت، ئاگرەکە بەردەوامە و زیانی گیانی نییە.
ئاگرەکە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نیسان لە بازاڕێک بەناوی "هادی مۆڵ" لە ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی کەوتەوە.
دابان محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت رایگەیاند، "ئاگرەکە لە نهۆمی خوارەوەی باڵەخانەکە کەوتووەتەوە، کە مارکێتێکی گەورەیە."
تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن، بەڵام ئاگرەکە بەردەوامە.
هاوکات دابان محەممەد، راشیگەیاند، تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە رووداوەکە زیانی گیانیی نەبووە.