سوپای ئیسرائیل و ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته "موساد"، پلانی ھێرشكردنه سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێرانیان په‌سه‌ند كرد، ئه‌گه‌ر تاران ھێرش بكاته سه‌ر ته‌لئه‌بیب.
ڕۆژنامه‌ی یه‌دیعووت ئه‌حرۆنووتی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه كه "سوپای ئیسرائیل و ده‌زگای موساد، پلانی ھێرشكردنه سه‌ر ئێرانیان په‌سه‌ند كردووه، ئه‌گه‌ر له‌ناو خاكی ئێرانه‌وه ھێرش بكرێته سه‌ر ئیسرائیل".
رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه ئەوەشی خستەڕوو "جگه له‌وه‌ش، ھه‌ماھه‌نگییه‌كانی نێوان سوپای ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ھه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، زیادی كردووه".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ده‌ره‌نجامی هێرشه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سوپای پاسدارانی ئێران كوژران له‌نێویاندا محه‌مه‌د ره‌زا زاهیدی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له سوریا و لوبنان، له‌وپه‌ڕیدایه.
هاوکات به‌رپرسانی ئێران چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌یان له ئیسرائیل كرد و به‌پێی زانیاری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و میدیاكانی رۆژئاوا ئه‌گه‌ر هه‌یه له هه‌ر ساتێك‌دا ئێران گورز له ئیسرائیل بوه‌شێنێت.
75 جار خوێندراوه‌ته‌وه