بەرگری شارستانیی هەولێر رایگەیاند، جارێکی دیکە ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتووەتەوە و تیمەکانیان لە شوێنی ئاگرەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی.
کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر 6:43 خولەکی ئەم بەیانییە ئاگادارکرانەوە لە بوونی ئاگر لە بازاڕی لەنگە دواتر گوترا کۆنترۆڵکراوە، کاتژمێر 7:47 خولەک هەمان ژمارە پەیوەندیی کردەوە و گوتی، ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە و سەرجەم تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکەی ئەمڕۆی بازاڕی لەنگەی هەولێر لە ئاگرەکەی پێشوو گەورەترە و شوێنەکەش هەمان شوێنی ئاگرەکەی پێشترە و لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی رۆژە کۆنترۆڵکردنی ئاسانترە.
ئێوارەی ڕۆژی 27ـی شوباتی 2024، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و دوای سێ کاتژمێر کۆنترۆڵکرا، لە ئاگرەکەدا 185 دووکان سووتان.
101 جار خوێندراوهتهوه