kurdtimes
    28  گوڵان  2724   17 ئایار 2024

عافێتیان بێت و عافێتمان بێت

عافێتیان بێت و عافێتمان بێت
ستران عەبدوڵا

روخا روخا، ئەگەرچی لە ناکاو بوو، بەڵام خۆ هەر روخا.

رەنگە کەس وەکو گەلانی عێراق لەم پرسەدا هەست بە ئیحراجی نەکەن و ناکەن ، هێزێکی دەرەکی بە خۆی و تاقم و تفاق و دەبابەکانییەوە لە دەرەوە هات و لەسەر سینییەکی زێڕین ئازادی پێشکەش کردن ، رژێمەکەیان بۆ روخاندن و گوتیان فەرموو ماڵەباجێنەی تری تیا بەرپا بکەن .

بۆیە ماوەیەکی باشی ویست تا ئەم گرێ دەرونییەیان چارەسەر کرا و هاتنە سەر هێڵی خاوەندارێتی لە خۆیان و لە وڵاتەکەیان.

 هەرچەندە ئەم ساتە وەختەی کەوتنی بتی سەددام حسێن هەموو دیمەنەکە نییە، بەڵکو دیاترین گرتەیتی، عێراق و گەلانی ناو ئەم چوارچێوەی بە قەد کۆمارێکی ئۆتۆنۆمی سۆڤێت نابێ، کەچی بە قەدەر هەموو سیبیریا و ئۆردگا زۆرەملێکانی رەفیق ستالین ئازار و زەحمەتی و بەڵای بینیووە، ئەم عێراقە لە زووەوە زۆرانبازی دەگەڵ دیکتاتۆری بەعس دەکا و بە تەقویمی رۆژ و مانگ و ساڵ نرخی ئەم زۆرانبازییەی دەدا.

 ئەوە کورد بە شۆڕش و راپەڕین و رێکخستنەکانی، بە پێشمەرگە و زیندانی و نەخێرە زۆر و زەوەندەکانی، ئەو عەرەب، بەشیعە و سوننە، بە حزب و کەسایەتی و عەلمانی و شیوعی و ئیسلامییەوە، ئەوەش میللەتەکە خۆی کە بە سەبر و ئۆف و ئاخی پەنهانەوە دوعای لە (ئەبو عەدای) دەکرد.

 تەنانەت ئەم بەعسە بێ تام و بەزەبرە، لەم سیوپێنج ساڵەی حوکمی خۆیدا( تەمووزی ١٩٦٨- نیسانی ٢٠٠٣) زۆری لێ هەڵگەڕانەوە ، لە قاعەی خولدی پاکتاوی بەعسەکەی دەورانی بەکرەوە تا دەسترێژی دوجەیل، تا لولەی دەبابەکەی سەربازی کشاوەی شکستخواردووی سەرچڵی داگیرکردنی کوێت کە بڵێسەی راپەڕینی جنوبی داگیرساند، زۆر و زۆر هەوڵی پەلاماردان هەیە، بە جۆرێک ئەگەر رێگە بە چاپی بیرەوەری سەرباز و ئەفسەرانی سوپای بەعس بدرێت یان عەقڵیان پێی بشکێ و بینووسنەوە زۆر پاڵەوانێتی ڕاست و درۆ ریز دەکرێن کە نەعلەکەی ئەبو تەحسین بە نەعل دەکرێتە دەرەوەی گرتەی سەرکەوتنی مێژووییەوە .

 تا تەمەنی بەعس درێژتر دەبوو بازنەی نەخێر و ناڕەزایی دژی فراوانتر دەبوو، بەڵام دیارە بەشێک لە شۆڕشگێرەکانی بەعسیان تەزاند و دیکتۆریان دەرپەڕاند ، دوای کەوتنی یەکجارەکیی خەریکی غەنیمەی سەرکەوتن بوون و نەپەرژانە سەر گێڕانەوەی وردەکارییەکانی بەرەنگاری دیکتاتۆری.

بۆیە نەوەکانی ئەم بیستویەک ساڵەی عیراقی ئازاد گرێی دەروونی دەبابەکانی مارینزیان هەیە کە ئیشەکەی بۆیان کرد.

خۆ وەڵلا مارینز چاکیان کرد و قەیچێکا با ئەم خەڵکە بندەستەی بەعس سەرەنجام دەسکەوتیان هەبێ بێ ئەوەی پێیەوە هیلاک بن. کاتی خۆی زۆریان کرد و زۆر تەقەیان تەقاند و باڵێۆزی سەفارەتەکانی دۆستی سەددام بوون باوەڕیان بە وتەزایە کردبوو کە (لۆ تتلەع نەخلە براسو) ، یانی ئەگەر دارخورما لەسەر مام جەلال بڕوێ دوو کەسی پێ نابرێتە چیاکانی یاخیبوون دژی دیکتاتۆری.

 کە کردیشی و ماڵیئاوا خۆی و پێشمەرگە و گیان لەسەر دەستەکانی.

جا ئەوە رەحمەتی سەرکردە و فەرماندەی دیار کاک جەبار فەرمان کە جگە لە نەبەردی و نەبەزییەکەی ئەهلی شۆخی و نوکتەش بوو، نەقلی نەزیلەی کابرایەکی خۆمانی دەگێڕایەوە؛ دەنکە زەیتونەکە لە ناو قاپ بە چنگال نە دەگیرا ، تا گیرا و خورا، کابرای خۆمانی گوتی (من شەکەتم کرد و ئەویش گرتی) قەیدی چییە!

 نزیکەی چل ساڵ خەڵکی عیراق لە بۆربۆرێنی سەددامدا هیلاکیان کرد و سەرەنجام ئەمەریکا و تەحلوف گرتیان و خواردیان..

عافێتیان بێت و عافێتمان بێت.

96 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

1 مانگ و 8 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌


دواین بڵاوکراوه‌کان
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
حسێن عەلی شەریف
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
ستران عەبدوڵا
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کورد تایمز
کوردتایمز
کوردتایمز
کورد تایمز

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی کوردتایمز

■ کوردتایمز، Kurd Times


کورد تایمز ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان

 دەگەیەنێت بەخوێنەر

■ په‌یوه‌ندی