سەرۆکی دادگای فیدراڵی رایگەیاند، سیستمی "تەوتین" بۆ پاراستنی مافی سەرجەم فەرمانبەرانی عێراقە.
جاسم محەممەد عەبود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران راگەیاند و دەڵێت، سیستمی "تەوتین" بۆ پاراستنی مافی سەرجەم فەرمانبەرانی عێراقە بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدادی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەکلاکردەوە.
109 جار خوێندراوهتهوه