سەرۆکی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی رایدەگەیەنێت داهاتی ناوخۆ بەهیچ شێوەیەک بۆ موچە خەرجنەکراوە، دەشڵێت ئەوەی دەسەڵاتی هەیە بەسەر داهاتی ناوخۆی سنوری سلێمانیدا بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیە.
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، بۆ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، دوو مانگی ڕابردوو و بەئێستاوە، داهاتی ناوخۆ بەهیچ شێوەیەک بۆ موچە خەرجنەکراوە.
ئەوەی دەسەڵاتی هەیە بەسەر داهاتی ناوخۆی سنوری سلێمانیدا ئێوەن.
دەشڵێت،ڕێگاوبانەکانی سنوری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان لەو پەڕی خراپیدان، نزیکەی ٩٥٢ پرۆژە وەستاون، کەهەندێکی ٩٠٪ تەواوبووە.
رونیکردۆتەوە، بۆیە پێویستە لە زووترین کاتدا پرۆژە خزمەتگوزاریەکان دەستپێبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ قەزاو ناحیەیەکی ئەم سنورە نیە، چەند پرۆژەیەکی وەستاوی تێدا نەبێت.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەوەی ڕاستیە ناکرێت ئیتر لەسەر حسابی داهاتی سلێمانی و خەڵکی سلێمانی ئەم هەموو خەرجیە زۆرە لە هێزە ئەمنی و سەربازیەکاندا بکەن! خەڵکیش بێ ئاو، بێ ڕێگاوبان، نەخۆشخانەکان بێ دەرمان بێت.
لەکۆتای نوسینەکەیدا دەشڵێت، لەمەودوا بەردەوام دەپرسین: داهاتی ناوخۆ کوا؟ لە چیدا خەرجی دەکەن.
65 جار خوێندراوهتهوه