نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغدا.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له میانەی سه‌ردانه‌که‌یدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ له‌تیف ره‌شید سه‌رۆککۆمار و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق کۆده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا ده‌کات.
له دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵای عێراق، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا و دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و چه‌ند پرسێکی دیکه، تاوتوێ ده‌کات.
پێشتر دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی رایگەیاندبوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر مەلەفی بودجە و مووچە، نەوت و هەناردەکردنەوەی، هاوکات پەیوەندییەکی تەندروست و باش لەنێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەکات.
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکان، هۆکارێکی دیکەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ جەختکردنەوەیە لە خاڵەکانی رێککەوتنی نێوان لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق.
91 جار خوێندراوه‌ته‌وه