ئەمڕۆ هەینی 19ی نیسانی 2024، ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی تەقییەوە ، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێک سووتاوە و دووانی دیکە زیانیان بەرکەوتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کورد تایمز، ئەو ئۆتۆمبێلەی تەقیوەتەوە ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتییە.
هاوکات هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، عەتا سەراوی و ئەو کەسانەی لەگەڵیدا بوون، دابەزیون لە چێشتخانەیەک نان بخۆن، دوای ئەوە ئۆتۆمبێلەکەیان تەقیوەتەوە و زیانی گیانی بەر هیچ کەسێکیان نەکەوتووە."
هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلەی تەقیوەتەوە لە جۆری نیسان پاترۆڵە و یەکێکیش لەو ئۆتۆمبێلانەی زیانی بەرکەوتووە، پاسێکی گەشتیارییە و تابلۆی بەغدایە.
لە بارەی روداوی تەقینەوەکە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی شەهیدانی سەرچناری شاری سلێمانی بەردەوامە.
دەشڵێت، دوایین ئەنجامی لێکۆڵێنەوە و دروستیی ڕووداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاودەکرێتەوە.